دوشنبه ، ۱۳۹۷/۰۹/۲۶

دووەمین کتێبخانه‌ی کۆڵان له بانه کرایه‌وە

به بەشداری سەرۆکی گەشتی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی کوردستان دووەمین کتێبخانه‌ی کۆڵان له بانه کرایه‌وە
دووەمین کتێبخانه‌ی کۆڵان له بانه کرایه‌وە


به پێی هه‌واڵی پەیامنێری شنوپرس ، ڕۆژی پێنج شەممه 23ی سەرماوەز دووەمین کۆلانی کتێب له لایه‌ن شووڕا و شارەداری بانه و به بەشداری سەرۆکی گشتیی بەڕێوەبەرایه‌تی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی پارێزگای کوردستان و کۆمەڵیک له نوسەرانی یازدەهه‌مین فێستیواڵی چیرۆکی سەرانسەری بانه له کۆڵانی نه‌خشینی 3 کرایه‌وە.

وریا وسوقی شارەداری بانه وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی به بۆنه‌ی کرانه‌وەی ئه‌م گەڵاڵه‌ فەرهه‌نگییه وتی: شارەداری ئامادەیه له هەر کام له‌و کۆڵانانه‌ی خوازیار‌ بن ئه‌م گەڵاڵه‌یه بەڕێوە بەرێت.

هه‌ر لەم ڕێ‌وڕەسمەدا له لایه‌ن شووڕا و شارەداری و هێندێک خەڵکی خۆبه‌خش کتێب پێشکه‌شی کتێبخانه‌که کرا.

منبع/هاژه


1407
بازدید
0
نظرات
تاریخ ارسال : ۱۹:۰۲:۴۸ _ ۱۳۹۶/۰۹/۲۴

نظر خود را ارسال کنید


نام:
ایمیل:
دیدگاه:
کد امنیتی :


تمامی حقوق این سایت ، متعلق به وب سایت شنو پرس می باشد.
طراحی و برنامه نویسی : سورس کد