پنجشنبه ، ۱۳۹۷/۰۵/۲۵

کەسی یەکەمی دووچەرخە سواری بە ساڵاچوانی ئێران

گوت و بێژ لە گەڵ مام ڕەحیم تەب تەج
کەسی یەکەمی دووچەرخە سواری بە ساڵاچوانی ئێران


مام ڕەحیم تەب تەج مێرێکی بە تەمەنی نەڵۆسییە کە دوای تێپەراندنی ٩٥ ساڵ ئێستاش وەک لاوێکی بە دەست و مەچەک بوێرانە غیرەتی بەرنەداوە و هەر وەک ڕابردوو بە خۆی و دووچەرخە ئاڵمانییەکەی شار و دێهاتی خستۆتە بەر رکێفی ئەم کەرەسەیە،ناوبراو لە ناو خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس و دەوروپشتی بە کەسێکی ئیماندار،خۆنەویست و لە خۆ بردووناسراوە و گەڵێک ڕێزی دەگیرێ،گادەر پۆست بە پێویستی زانی بچتە ماڵێ ناوبراو و وتووێژەکی خۆماڵی لە گەڵ بکا.

 

گادەر پۆست:مام رەحیم ماندوو نەبیەوە؟ئەوە لە کوێ را بۆ کوێ؟!

مام ڕەحیم:هەی خوا سەڵامەتت کا،وەڵا ئەوە لەو مەزرایانە دەگەرێمەوە

گادەر پۆست؟باشە مام ڕەحیم دووچەرخەکەشت بردبوو؟

مام ڕەحیم:من بە بێ ئەم کەرەسەیە ناچمە هیچ کوێ

گادەر پۆست:مام ڕەحیم لە کەنگێوە سواری ئەم زینە رەقە دەبی؟چۆن بوو ئۆگریت پێ پەیدا کرد؟

مام ڕەحیم:کاتی خۆی تەمەنم دە نێویش کەوتبوو ڕەنگبێ ٤٠ ساڵە بووبم کە هەر وا لە خۆڕا کەیفم کەوتە سەر دووچەرخە و پوولی شەش حەوت مانگایانم پێ دا،باشم لە بیرە ئەو کات ١٥٠٠ تمەنم پێدا.

گادەر پۆست:ئەو ساڵانەی ژیانت چۆن پێ تێپەراندووە؟

مام ڕەحیم:ئەوە بەراستی دەست و باڵم بووە،من هەر لە سەردەمی لاوەتیمەوە پاسمان و تەقەڵم کردووە و دەرزیم لێداوە،هەر بەو چەرخە هەموو دێهاتەکانم پێواوە و شەو و نیوە شەو،بە زستان و بە هاوین بۆ دەرمان و دەرزی لێدان شارو دێهاتم کردووە.

 

 

گادەر پۆست:یانی هەر بەو دووچەرخەیە گەراوی؟

مام ڕەحیم:ئەرێوەڵا هەر بەو چەرخە ناوچەم گشتی پێواوە،مالە خوشکم لە مهابادە بەشەش سعاتان تەقەی لێدێنم،بە خوای بە حەوت کاتژمێریش دەچمە میاندوواوێ،من بەم چەرخە نەبێ ناگەرێم و ئەو کات غەمۆکم کە لێم دیار نەبێ تازە بۆتە برام

گادەر پۆست:مام ڕەحیم بیستوومانە لە کێبرکێی بە ساڵاچووان ناوخۆی وڵاتی ئێرانیش لە زەنجان بەشداریت کردووە،چۆن بوو؟

مام ڕەحیم:بەڵێ سێ چوار ساڵ لەمەو بەر ئاگادار کرامەوە و بۆ ئەم کێبرکێیە چووم کە لە ناو بەشدار بووانی سەراسەری ئێران وەک کەسی یەکەم دوای بڕینی ٢٠ کیلۆمیتر خەڵات کرام.

گادەر پۆست:وەکی بیستوومانە تەمەنت ماشائەڵڵا ٩٥ ساڵە و هەر وا بە ساخ و سڵامەتی ماوی،ڕازی ساخ و شاد مانەوەی جەنابت لەم تەمەنە چییە؟

مام ڕەحیم:وەرزیش و وەرزیش،من ئیستاش هەر بەم چەرخە دەگەرێم و تەنانەت دەچمە نوێژێش و هاتوو چۆم هەر بەم چرخەیە،واتە ئەوە وەرزیشە کە مرۆڤ ساخ و سڵامەت دەکا

لە کۆتایی دا دوای ڕێز و ئیحترامێکی زۆر لە لایەن ئەو بنەمالەیەوە گادەر پۆست مال ئاوایی لێ کردن.


3734
بازدید
2
نظرات
تاریخ ارسال : ۱۶:۳۴:۵۸ _ ۱۳۹۳/۰۵/۰۴
  • حامیدڕەشیدی زەرزا:
    ۱۱:۰۶:۲۷ __ ۱۳۹۳/۰۶/۰۱

    جارێکی دیکە بە سەڵاو سوپاسی بی حەدو سنوورو تخووب بۆ هەڵسوڕێنەرانی گادەر پۆست، کە بۆ وتووێژ هەموو پاردەو پەرژینێک هەڵدەبڕن، ماندوو نەبوونتان لێدەکەم و سەرکەوتنتان لە خوای مەزن دەخوازم. بەڵێ مرۆڤی وەکوو مام رەحیم لەو تەمەنەدا، ئەوها بە ورەو ئیمان بە خۆ، بە دەگەمەنن. بەڵام ئەدی ئەوەی وەکوو مام ڕەحیم لەش ساخ نییە دەبێ چ بکات؟!! لە وڵاتانی پێشکەوتوو، ژن و پیاوو منداڵ و پیرو پەککەوتە مووچە وەردەگرن، دکتۆرو نشتەرگری بە خۆڕایی و بە لاشە. بۆیە کەس لە سەردەمی پیری تووشی تەنگەژە نابێ. هیوادارم ڕۆژو ڕۆزگارێک وڵاتی ئێمەش ئەوهای لێبی و ئیدی مام ڕەحیمەکان لەو تەمەنەدا، کە چاخی پشوودان و حەسانەوەیە، ناچار نەبن بە دوای بژیوو دا سەرگەردان بن، یان لە شەقامەکاندا سواڵ بکەن. جارێکی دیکە بۆ ئێوە سەرکەوتن و بۆ مام ڕەحیم لەش ساخیی و سەلامەتی لە خودای گەورە دەخوازم. حامید رەشیدی زەرزا.٢٣/٨/٢٠١٤ی زایینی.

  • باران:
    ۱۴:۳۳:۳۹ __ ۱۳۹۳/۰۹/۱۴

    زور جالب بو یادی منذالی و شیرنه کانی مام رحیم که وتم


نظر خود را ارسال کنید


نام:
ایمیل:
دیدگاه:
کد امنیتی :


تمامی حقوق این سایت ، متعلق به وب سایت شنو پرس می باشد.
طراحی و برنامه نویسی : سورس کد