دوشنبه ، ۱۳۹۷/۰۴/۰۴

چەند قسەیەک لە گەڵ نیگارکێشی بە توانای سەردەشتی

سروشتی پڕ لە جوانی و هەست بزوێنی ئەم دەڤەرە پڕە لە سووژە و مژار کە وێنە و نیگار کێشانی پەنجە زێرین دەتوانن بە شێوەیەکی خەیاڵاوی و سەرسوورهێنەر تابلۆی ژیان پێناسە بکەن.
چەند قسەیەک لە گەڵ نیگارکێشی بە توانای سەردەشتی


بۆ گوت و بێژی ئەم جارە هاتینە خزمەت خاتوونێکی بەڕێز و هونەرمەند کە لە بواری شێوەکاری دەستێکی باڵای هەیە و بە دەیان قوتابی ناردووتە بارەگای  جیهانی ئەفسانە و خەیالی وێنە...

گادەرپۆست:خاتوونی بەڕێز تکایە باسێکی گشتی لە خۆتان بکەن.

فەهیمی:بەر لە هەموو شت بە خێرهاتنی ئێوەی ئازیز دەکەم کە لە شارە پڕ لە جوانیەکەی شنۆوە هاتوونەتە ئێرە و هەوڵ دەدەن بە ناساندنی کەسانی شایان و لێهاتوو ئەرکی پیرۆزی ڕاگەیاندن بە جێ بگەهێنن،من فریشتە فەهیمی لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٠ ی کۆچی هەتاوی لە سەردەشت چاوم بەم جیهانە هەڵێنا و لە مهاباد گەورە بوومە،خاوەن هاوسەر و دوو مناڵم کە هەردووکیان کورن و دیپلۆمیشم لە دیزاین و گەڵاڵەی جڵ و بەرگ وەگرتووە و ئێستاش ماوەی ٨ ساڵە لە بواری نیگار و شێوەکاری دا چالاکانە کار دەکەم.

گ.پ:وەک زانیومانە ئێوە چەندین قوتابیتان هەیە و بەردەوام لە بواری ڕاهێنان و فێر کردنیش دا کار دەکەن.

فەهیمی:بەڵێ من بە پوولێکی موناسب ناو نووسی شاگردەکانم لە هەموو تەمەنەکان دەکەم تەنانەت ئەو کەسانەی لە باری ماڵیەوە دەست کورتن بێ هیچ پوول و پارەیەک بە شانازیەوە کاریان لە گەڵ دەکەم،ئەوەش بڵێم من بە ٤-٥ کەس دەستم پێکرد کە ئێستا بە دەیان قوتابیم پەروەردە کردووە کە ٤ کەسیان لە ئاستی پیشەیی(حرفەای)دان، و لە دەرەوە سەرقاڵی کار کردنن.

گ.پ:هەست و ژیری قوتابییەکانت چۆن دەبینی؟

 

 

فەهیمی:بەشی زۆری هونەر ویستەکانی من خاتوونن کە بە خۆشیەوە زۆر باشن و پڕن لە هەست و نەستی شێوەکاری و جوانی ناسین هەر وەک باسم کرد چەند کەس لەو شاگردانەم لە ئاستێکی زۆر باش دان.

گ.پ:بە چ شێوازێک کار دەکەن؟

فەهیمی:زۆرتر بە میدادی ڕەنگی،ئاوڕەنگ و ڕەنگی ڕۆنی کارم کردووە

گ.پ:هاندەر و پشتیوانت کێ بووە لەم ئەرکە پیرۆزە دا؟

فەهیمی:باش بوو باستان کرد دەمهەوێ دەست خۆشییەکی تایبەت بکەم لە هاوسەری خۆشەویستم کە بەڕاستی زۆری پشیوانی لێ کردووم و هەردەم هاوکارم بووە.

گ.پ:ئایا لەم بوارە دا بەرپرسانی شار هاوکارت بوونە بۆ وێنە لە باسی پێشانگا و ...؟

فەهیمی:بەڵێ جێی خۆیتی سپاسی بەڕێزان فەرماندار،ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی سەردەشت و بەڕیز دوکتور خضری کە ئەمەیان نەک هەر بۆ من بەڵکوو بۆ گشت هونەرمەندان پشت و پەنا بووە.

گ.پ:لە چەند پێشانگا بەشداریتان کردووە؟

فریشتە فەهیمی:گەڵێک پێشانگا چوومە چ لە سەردەشت چ لە دەرەوە بەڵام وەک بیرەوەرییەکی خۆش لە پێنجەمین پێشانگای،٢٥ مین ساڵیادی شیمیایی هەلەبچە بۆ ماوەی یەک حەوتوو بەشداریم کردووە

گ.پ:ئایا دەکرێ ئەم کارە هیوایەک بێ بۆ پەیا کردنی بژێوی ژیان؟

فەهیمی:زۆر جار لە پێشانگاکان تابلۆم فرۆشتووە بەلام پێم وا نییە ببێتە کاری پیشەیی لە بواری ئابووریەوە

گ.پ:دوامین وتە؟

فەهیمی:جارێکی تر سوپاس بۆ گادەرپۆست و هیوادارم بتوانم بەم هونەرە خزمەتی نیشتمانی خۆم بکەم


10388
بازدید
10
نظرات
تاریخ ارسال : ۱۲:۳۷:۴۴ _ ۱۳۹۳/۱۱/۱۳
  • 1 کاربر مهمان:
    ۱۷:۵۹:۲۱ __ ۱۳۹۳/۰۷/۱۲

    با عرض سلام و ادب بنده به شخصه به چنین زنانی افتخار می کنم و امیدوارم هر روز شاهد موفقیت چنین شیر زنان کردی باشیم


    پاسخ
  • 2 کاربر مهمان:
    ۲۰:۵۱:۳۶ __ ۱۳۹۳/۰۷/۱۳

    لەشت ساخ بێ هەواڵنێری بە توانا کاک محمدامین گیان،زۆر بە بەرپرسیارانە ئەو کەسانەی کەوا لە خزمەت هونەر و ئەدەب دان بە سەریان دەکەیەوە،سوپاس بۆ ئەو خانمە بەڕێزەش دەستان خۆش بی...


    پاسخ
  • 3 همشهری:
    ۱۹:۲۲:۲۵ __ ۱۳۹۳/۰۷/۱۴

    گادر پوست آخه تا چ حد بیگانه پرستی؟؟؟؟؟


    پاسخ
  • 4 دهاتي:
    ۲۳:۲۰:۳۶ __ ۱۳۹۳/۰۸/۰۱

    سلاو به ريزان ئيمه هه موومان كوردين شنو يا سه رده شت جياوازي له كوي دايه گرينگ ئه وه يه هه موومان به زماني كووردي قسه ده كه ين داواي سه ركه وتن بو ئه م خاتوونه ش ده كه م


    پاسخ
  • 5 محمد احمد پور:
    ۱۰:۴۶:۴۱ __ ۱۳۹۳/۰۸/۰۲

    به راستی جیگای شانازیه که ایمه له نیو ولاته که مان دا خوشکیکی آوا لیهاتو مان له بواری شیوه کاری دا کار ده کات دوباره ده ست خوشی له هه مو کار به ده ستانی گادر پوستیش ده که م بو به سر کردنه وه ی هونرمندان و بایخ دانیان (ویرای سو پاس ریز محمد احمد پور داروینه کاری شنویی)


    پاسخ
  • 6 امین:
    ۱۳:۱۴:۵۷ __ ۱۳۹۳/۰۹/۱۲

    سلام


    پاسخ
  • 7 نسرین:
    ۲۳:۰۹:۳۰ __ ۱۳۹۳/۱۰/۱۵

    درود بر شما ای شیر زن کرد والله بهت افتخار می کنم


    پاسخ
  • 8 زانیار:
    ۱۳:۰۹:۰۴ __ ۱۳۹۴/۰۲/۰۶

    زن هم زن های قدیم آخه آدم اگه برای خودش احترام بذاره بااین ژست که نمی گرده من تا13سالگی توی ایران بودم تااون موقع همچین چیزی ندیده بودم


    پاسخ
  • 9 منصور:
    ۱۱:۱۲:۱۴ __ ۱۳۹۴/۰۷/۲۷

    درود برخبرنگار بااستعداد وتوانا اقاى ابراهيم نژاد كه‌ نمونه‌ اين جور خانماى پر هنروبابهره‌ را به‌ مردم وجامعه‌ نشان ميدهد كه‌ اولگويى براى ديگران باشند.


    پاسخ
  • 10 فطرت:
    ۰۹:۰۹:۰۳ __ ۱۳۹۵/۰۱/۱۶

    با عرض سلام و خسته نباشید خدمت آقای ابراهیم نژاد عزیز و سرکار خانم فهیمی زحمتکشچیزی که نباید هیچگاه فراموش کنیم این است که تمام کائنات و مخصوصاً ما انسانها نشانه ای از عظمت خالقی هستیم که یکی از نام های زیبایش الجمیل است و در تمام مخلوقاتش علاوه بر حکمت ، علم و قدرت ، زیبایی را نیز در وجودشان به ودیعه می گزارد.به قول سعدی شیرازی خوش سخن:دهد نطفه را صورتی چون پری *** که کرده است بر آب صورتگری ز ابر اوفتد قطره ای سوی یم *** ز صلب اوفتد نطفه ای در شکم از این قطره لولوی لالا کند *** و زان قامتی سرو بالا کند بله خالق ما بر آبی ناچیز که از پشت پدرانمان بیرون آمده ما بدین زیبایی صورتگری فرموده اند. با نگاهی به آفرینش آسمانها و زمین نیز این حقیقت را با تمام وجود احساس می کنید . آیا این خواهر بزرگوار اثرهای نقاشی با ارزش خود را در معرض نور آفتاب و گرد و غبار و دستکاری عابران خیابان قرار می دهد؟ همه ما می دانیم در نمایشگاههای برتر حوزه نقاشی علاوه بر اخذ بلیط گرانقیمت ، بازدیدکنندگان حتی حق استفاده از دوربین عکاسی را هم ندارند تا مبادا نور فلاش دوربین ضرری برای تابلوها داشته باشد. خواهران و برادران عزیزم یکایک ما انسانها نیز اثر نقاش برتر جهان هستی هستیم و نگارگر و خالق ما راضی نیست که گوهر گرانبهای وجودمان را رایگان در اختیار هر عابری بگزاریم. بیایید از دستورالعمل خالقمان یعنی قرآن برای بهبود زندگی مان استفاده کنیم.التماس دعا


    پاسخ

نظر خود را در مورد این خبر ارسال کنید


نام:
ایمیل:
دیدگاه:
کد امنیتی :


تمامی حقوق این سایت ، متعلق به وب سایت شنو پرس می باشد.
طراحی و برنامه نویسی : سورس کد